له‌خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئاسۆ له‌برایه‌تى برده‌وه
رۆژى دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له یارى گرنگ له‌هه‌فته‌ى پێش كۆتایى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دراویانه‌ى برایه‌تى تووشى دۆرِان هات .
رۆژى دووشه‌ممه‌له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى پێش كۆتایى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان چه‌ند یارییه‌كى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام دران ،یانه‌ى ئاسۆ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له یارییه‌كى به‌هێزدا رووبه‌رووى یانه‌ى برایه‌تى بووه له‌م یاریشدا یانه‌ى برایه‌تى تووشى دۆرِان هات به ئه‌نجامى (2-1)ئێستاش هه‌ردوو یانه به 27خاڵ له پله‌ى دووه‌م وسىَ یه‌م دێن ،یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى زاخۆ كردوبه‌لاَم له یارییه‌كى گرنگدا یانه‌ى شه‌قلاوه تووشى دۆرَان هات به ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ ،یانه‌ى پێشكه‌وتنیش له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدان رووبه‌رووى یانه‌ى كۆیه بووه له‌م یاریشدا یانه‌ى پێشكه‌وتن به ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه ،یانه‌ى پیشه سازیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بووه به زه‌حمه‌ت یارییه‌كه‌ى به گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر برده‌وه،یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ میواندارى یانه‌ى خانه‌قین كرد‌و هه‌ردوویانه به 3گۆڵ یه‌كسان بوون،یانه‌ى سمێلیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌روى یانه‌ى ئاشتى بووه یارییه‌كه‌ى به ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ لىَ برده‌وه.