فابریگاس دواین هێرشبه‌ره‌ بۆبه‌رشلۆنه‌ له‌م وه‌رزه‌

فابریگاس دواین هێرشبه‌ره‌ بۆبه‌رشلۆنه‌ له‌م وه‌رزه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆندۆى دیڤه‌ر تیڤۆى كاته‌لۆنى به‌ مانشێتى گه‌وره‌ ئه‌وى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا فابریگاس دواین هێرشبه‌ره‌ بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌م وه‌رزه‌ .

چوونى یاریزان فابریگاس له‌ یانه‌ى ئه‌رسناله‌وه‌ بۆیانه‌ى به‌رشه‌ بۆته‌ بابه‌تێكى گرنگى زۆربه‌ى میدیاكانى جیهانى ،له‌ دواین ژماره‌ى رۆژنامه‌كه‌شى ،یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌به‌ناوبانگه‌كانى ئیسپانیا ئه‌لمۆندۆكاته‌لۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ فابریگایس ده‌بێته‌دواین هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ له‌ وه‌رزى نوىَ ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌ مانشێت ورژاندوه‌ ،ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌ كه‌یانه‌ى به‌رشه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك ئاماده‌یه‌ فابریگاس بباته‌ ریزى یانه‌كه‌ى له‌م وه‌رزه‌ هانده‌ران یانه‌كه‌ش له‌ چاوه‌روانى هاتنى ئه‌ون بۆبه‌رشه‌ ،رۆژنامه‌كه‌ش له‌ زارى گواردێلا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ بۆجێگره‌وه‌ى یاریزان یایا تۆرى ،ده‌بێت فابریگاس بهێنه‌ یانه‌كه‌مان ،ئیداره‌ى سه‌رۆكى تازه‌ى یانه‌كه‌ش هه‌وڵى زۆرى له‌مه‌رِ ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ داوه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ى سالاَنه‌ و بۆنده‌كه‌شى قسه‌یان كردوه‌ ،له‌ ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیكدا ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌ك لاى ده‌بێته‌وه‌ .
Top