ئۆزێل نزیكه‌ له‌ یانه‌ى ریال مه‌درید

ئۆزێل نزیكه‌ له‌ یانه‌ى ریال مه‌درید
گولاَن :كارزان كانه‌بى

به‌ پیێ هه‌وڵێكى رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى رِه‌نگه‌ یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانى له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌یه‌ ئۆزیڵى ئه‌لمانى رِازى بكات .

رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى له‌ دواین ژماره‌ى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ ،كه‌وا یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى چاوى له‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سعود ئۆزێل یاریزانى یانه‌ى ڤێرده‌ برێمه‌نى ئه‌لمانى و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا رازى بكات .بۆئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى نوىَ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان رووى تىَ بكات ،سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ یانه‌ى ریالئیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ یانه‌ى ریال له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ له‌ نزیكترین كات بۆندى پێشكه‌ش بكات و بیهێنێته‌ ،ریزى یانه‌ى شاهانه‌،ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه‌ كه‌ ئێستا له‌ گفت وگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤێرده‌ برێمه‌ن له‌ قۆناغى پێش كۆتایى دان ،بۆئه‌وه‌ى بیگوازنه‌وه‌ خوڵى ئیسپانى ،هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى ریال یاریزانى هێلى ناوه‌راستى یانه‌كه‌ى گوتى فرۆشته‌ یانه‌ى بێكش تاشى توركى بۆپرِكردنه‌وه‌ى شوێنى ئه‌ویش ئۆزێل باشترین یاریزانه‌ كه‌ مۆرینهۆ سودى لىَ ببینىَ ،گوتیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد وه‌ كه‌ هه‌رده‌م دڵى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌دریده‌ ئه‌گه‌ر له‌وێش یارى نه‌كات .
Top