ئه‌مرۆ له‌خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئاسۆ وبرایه‌تى یارى لوتكه ده‌كه‌ن
بریاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له یارى گرنگ له‌هه‌فته‌ى پێش كۆتایى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت .
بریاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى پێش كۆتایى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان چه‌ند یارییه‌كى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام بدرێت ،یانه‌ى ئاسۆ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له یارییه‌كى به‌هێزدا رووبه‌رووى یانه‌ى برایه‌تى ده‌بێته‌وه ئه‌م یارییه‌ش یارییه‌كى به‌هێز ده‌بێت بۆهه‌ردوو یانه،یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى زاخۆ ده‌كات ئه‌م یارییه‌ش بۆهه‌ردوو یانه گرنگه ،یانه‌ى پێشكه‌وتنیش له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدان رووبه‌رووى یانه‌ى كۆیه ده‌بێته‌وه ،یانه‌ى پیشه سازیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێـته‌وه ،یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ میواندارى یانه‌ى خانه‌قین ده‌كات ،یانه‌ى سمێلیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌روى یانه‌ى ئاشتى ده‌بێته‌وه .