سانتۆس و45ملیۆن یۆرۆ له‌ به‌رامبه‌رفابریگاس

سانتۆس و45ملیۆن یۆرۆ له‌ به‌رامبه‌رفابریگاس
گولاَن:كارزان كانه‌بى
رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد ،یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ 45ملیۆن یورۆویاریزان سانتۆسى دایه‌ یانه‌ى ئه‌رسنال له‌ به‌رامبه‌ر یاریزان فابریگاس.
راگه‌یاندنه‌كانى وولاتى ئیسپانیا به‌ تامه‌زرۆیه‌كى زۆره‌وه‌ باس له‌ هاتنى یاریزانى یانه‌ى ئه‌رسنال فابریگاس ده‌كه‌ن ،بۆیانه‌ى به‌رشه‌ هه‌ر چه‌نده‌ له‌دواین پێشهاتدا ئه‌وه‌یان خستۆته‌ به‌ریانه‌ى ئه‌رسناڵ بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌رداریاریزان فابریگاس ببن ئه‌وه‌ یانى به‌رشلۆنه‌ ئاماده‌یه‌ سانتۆسى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ و45ملیۆن یۆرۆ بداته‌ یانه‌ى ئه‌رسنال ته‌نیا بۆ دابین بوونى فابریگاس ،فینگه‌رى رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌رسنالیش له‌ دواین لێدوانى خۆى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى ئه‌رسنال له‌به‌رامبه‌ر 60ملیۆن یۆرۆفابریگاس ده‌داته‌ یانه‌ى به‌رشه‌ ،رۆسێلى سه‌رۆكى تازه‌ى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئاماده‌یه‌ برِى 45ملیۆن ویاریزانى لاوسانتۆس بداته‌ ئه‌رسناڵ بۆهاتنى فابریگاس بۆكاتالۆنیا ،هه‌رچه‌نده‌ فینگه‌ر ئاره‌زوى ئه‌وه‌ ده‌كات سانتۆس بهێنێته‌ ئه‌رسناڵ ،فینگه‌ریش بۆشوێنگره‌وه‌ى یاریزان فابریگاس له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ یاریزان میكیل ئارتیناى یاریزانى یانه‌ى ئیڤه‌ر تۆن بهێنیته‌ ریزى یانه‌كه‌ى كه‌وا ئێستا ته‌مه‌نى 28ساله‌ .
Top