مۆرینهۆ واز له‌ جێراردناهێنىَ

مۆرینهۆ واز له‌ جێراردناهێنىَ
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رۆژنامه‌كانى وولاتى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ ،كه‌وا یانه‌ى ریال ده‌ست له‌ یاریزان جێرارد هه‌ڵناگرىَ به‌ هه‌ر نرخێك بێت ،رِازى ده‌كات .

رۆژنامه‌ى دیلى میلى ئینگلیزى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ ،كه‌وا رِاهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید خۆزى مۆرنیهۆ له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وام دایه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ى پێرێز رِازى بكات ،بۆئه‌وه‌ى بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانى هێلى ناوه‌راستى یانه‌ى لیڤه‌ر پوڵ جێرارد مۆربكات .جێراردیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كه‌وا مۆرینهۆ زۆرى له‌ ئیدارى یانه‌ى ریال كردوه‌ برِى بۆندى یاریزان جێرارد له‌ 33ملیۆن جونیهى ئیسترلینى به‌رزكاته‌وه‌ بۆ40ملیۆن یۆرۆمۆرنهۆش له‌ هه‌ولى ئه‌وه‌ دایه‌ یانه‌ى لیڤه‌ر پول رازى بكات بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ردارى یاریزانى ناوبراو ببن ،بۆئه‌وه‌ى بۆخۆى بچێته‌ یانه‌ى ریال هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى لیڤه‌ر پول به‌هۆى قه‌یرانى دارایى رِه‌نگه‌ ده‌ست به‌ردارى یاریزانى ناوبراو ببن ،به‌لاَم له‌م كاته‌ش هۆدسۆنى رِاهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌ى درێس سوره‌كان پێوستى به‌ تواناكانى یاریزانى ناوبراوه‌ ،به‌لاَم مۆرینهۆ دواى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى له‌بۆندى شڤان شیتایگه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت په‌ناى بردۆته‌ به‌ر جێراردو ره‌نگه‌ دی روسى بهینێته‌ یانه‌كه‌ .
Top