گرنكترین گواستنەوەی یاریــــــــــزانەكان لە وەرزی ئەمساڵدا

گرنكترین گواستنەوەی یاریــــــــــزانەكان لە وەرزی ئەمساڵدا
دوای كۆتایی هاتنی مۆندیال-ی 2010، كە لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا بەڕێوەچوو، گشت یانەكانی جیهان هەوڵ دەدەن ریزەكانی خۆیان بەهێز بكەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆیان بۆ خولەكان ئامادە بكەن، ئەمەش گرنكترین بۆندەكانی ئەم وەرزەیە.

خولی ئیسپانیا
1- داڤید ڤیا لە یانەی ڤالنسیا چووە یانەی بەرشلۆنە بە بڕی40 ملیۆن یۆرۆ.
2- ئەنخیل دی ماریا لە یانەی بەنفیكا چووە یانەی ریال مەدرید بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ.
3- ئیسپانی پیدرۆ لیۆن لە خیتافی چووە یانەی ریال مەدرید بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.
4- بەرازیلی ئەندریا كۆریا لە یانەی ئیشبیلیە چووە یانەی بەرشلۆنە بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.
5- بەرازیلی فلیپی لویس لە یانەی دیڤەرتیڤۆ لاكرۆنیا چووە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ.
6- ئۆرگوای سبیستیان ئیگۆرین لە یانەی ئەیك سالۆنیك سوید چووە یانەی سپۆرتینگ خیخۆن.
7- یانەی ڤالنسیا بۆندی لەگەڵ تینۆ كۆستا مۆركرد.

خولی ئینگلیزی
1- جۆ كۆڵ لە یانەی چێڵسی بەخۆڕایی چووە یانەی لیڤەرپوول.
2- داڤید سیلڤا لە یانەی ڤالنسیا چووە یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ.
3- یایا تۆریی لە یانەی بەرشلۆنە چووە یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ.
4- مەكسیكی خافێر هێرناندێز لە یانەی گوادالاخار چووە یانەی مانچستەر یۆنایتد بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.
5- ئەڵمانی جیرۆم بواتینگ لە یانەی هامبۆرگ چووە یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆ.
6- سڕبی میلان یۆڤانتۆڤچی لە ستاندەر لیاج بەلجیكی چووە یانەی لیڤەرپوول بەخۆڕایی.
7- بولگاری مارتن بیترۆڤ لە یانەی مانچستەر سیتی چووە یانەی بۆڵتن بەخۆڕایی.
8- ئیسرائیل یوسی بن ئیون لە یانەی لیڤەرپوول چووە یانەی چێڵسی بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ.
9- سڕبی نیكۆلاس زیگیچ لە ڤاڵنسیا چووە یانەی بێرمنگهام بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ.
10- فەرەنسی لاورین كۆسكیلینی لە یانەی لۆریان چووە یانەی ئەرسناڵ بە بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆ.
11- گۆڵچی عومانی عەلی حەپسی لە یانەی بۆڵتۆن چووە یانەی ویگان.
12- مەكسیك پابلۆ بارێرا لە یانەی باماس چووە یانەی وێستهام.

خولی ئیتاڵیا
1- لۆكاتۆنی لە یانەی بایرەن میونیخ چووە یانەی جەنەوا ئیتاڵیا بە خۆڕایی.
2- گۆڵچی پورتوگال ئیدواردۆ كارڤالۆ لە یانەی سپۆرتینگ براخا چووە یانەی جەنەوا بە بڕی 4.5 ملیۆن یۆرۆ.
3- ئیتاڵی لیۆناردۆ بونیسی لە یانەی باری چووە یانەی یۆڤانتس بە بڕی 15.5 ملیۆن یۆرۆ.
4- پۆڵەندی گۆڵچی ئارتەر بۆرۆك لە سێلتیك چووە یانەی ڤیرۆنتینا بە بڕی 3.6 ملیۆن یۆرۆ.
5- ئیتاڵی ئەندریا رانۆكیا لە یانەی جەنەوا چووە یانەی ئەنتەر میلان.
6- یۆنانی سگراتیس باباستاسۆبۆلۆس لە یانەی جەنەوا چووە یانەی ئەی سی میلان بە بڕی 1.2 ملیۆن یۆرۆ.
7- ریكاردۆ كارڤالۆ چووە یانەی جەنەوا.
8- ئەرژەنتینی گابریل بالیتا لە یانەی بۆكا جۆنیۆر چووە یانەی پارما.
9- بەرازیلی ئەدریانۆ لە خولی بەرازیل چووە یانەی رۆما.
خولی ئەمریكا
1- تێری هێنری لە یانەی بەرشلۆنە بەخۆڕایی چووە یانەی رید بۆڵ ئەمریكا.
2- ڤنزویلی جیانكارلۆ ماڵدۆنادۆ لە یانەی ئەتلنتا مەكسیك چووە یانەی شیفاز ئەمریكی.
3- ئیسپانی میستا لە یانەی دیڤەرتیڤۆ لاكۆرنیا چووە یانەی تۆرنتۆ.
خولی توركیا
1- ئەڵمانی رۆبێرتۆ هێلبێرتی لە یانەی شتۆتگارد چووە یانەی بێشكتاش بەخۆڕایی.
2- پورتوگالی ریكاردۆ كواریزما لە یانەی ئەنتەر میلان چووە یانەی بێشكتاش بە بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆ.
خولی یۆنان
1- دانماركی دینیس رۆمیدال لە یانەی ئەیاكس چووە یانەی ئۆڵۆمپیاكۆس بە خۆڕایی.
2- فەرەنسی سیدنی گۆڤۆ لە یانەی لیۆن چووە یانەی ئۆڵۆمپیاكۆس بەخۆڕایی.
3- سینگالی بۆبا بابا دیوب لە خولی فەرەنسا چووە یانەی ئەیك ئەسینا.
4- ئەرژەنتینی ئەرییل ئیباگازا لە خولی ئیسپانیا چووە یانەی ئۆڵۆمپیاكۆس.
خولی هۆڵەندە
1- نەمساوی مارك یانكۆ لە یانەی سالزبۆرگ ریدبۆل چووە یانەی تڤێنتی بە بڕی 6.5 ملیۆن یۆرۆ.
خولی ئۆكرانیا
1- كڕواتی ئیدواردۆ دا سێلڤا لە یانەی ئەرسنال چووە یانەی شاختار دۆنتسێك بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ.
2- ئۆكڕانی دیمتری تشرۆنیسكی لە یانەی بەرشلۆنە چووە یانەی شاختار دۆنتسیك.
3- بەرازیلی والتر لە یانەی پۆرتۆ ئەلیگری بەرازیلی چووە یانەی شاختار دۆنتسیك.
خولی ئەڵمانیا
1- ئەڵمانی هیكۆ ویسترمان لە یانەی شاڵكە چووە یانەی هامبۆرگ.
2- ژاپۆنی ئەتسۆتۆ یۆشیدا لە یانەی كاشیما ئەنتلرز چووە یانەی شاڵكە.
3- دانماركی سیمۆن كبیر لە یانەی پالیرمۆ چووە یانەی ڤۆلسڤۆرگ.
4- كۆریا باشوور جۆن تای سی لە خولی ژاپۆنی چووە یانەی بۆخۆم.
5- پیرۆ كارلۆس زامبرانۆ لە یانەی شاڵكە چووە یانەی سانت پاولێ.
خولی ئیمارات
1- ئیتاڵی فابیۆ كاناڤارۆ لە یانەی یۆڤنتۆس چووە یانەی ئەهلی ئیماڕاتی.
2- ئیسپانی فرانشیسكۆ بیسیتی لە یانەی ئەتلەتیكۆ بلباو چووە یانەی وصل.
خولی قەتەر
1- ساحل ئەلعاج عەبدولقادر كیتا لە یانەی گەلاتە سەرای چووە یانەی سەد.
2- جەزائیری نزیر بلحاج لە یانەی بۆرتسمۆس چووە یانەی سەد.
3- جەزائیری یزید مەنسوری چووە یانەی سیلیە.
4- ساحل ئەلعاج ئەرونا دندان چووە یانەی لخویا.
5- ساحل ئەلعاج باكاری كۆنی لە یانەی مەرسلیا چووە یانەی لخویا.
6- بەرازیلی بۆردون لە یانەی شاڵكە چووە یانەی رەیان.
7- مالی مامادۆ دیاكیتی لە یانەی مۆسكۆرن بەلژیكی چووە یانەی ئەهلی قەتەری.
8- هۆڵەندی میلكۆت لە یانەی ویگان چووە یانەی ئوم صلال.
9- ئیسپانی گابری لە یانەی ئەیاكس چووە یانەی ئوم صلال.
خولی رووسیا
1- نێجیری مارتینیز لە یانەی ڤۆلسڤۆرگ چووە یانەی رۆبن كازان رووسیا.
Top