فۆرلان: نیگەرانم بە نەگەیشتنی وڵاتەكەم بۆ یاری كۆتایی مۆندیال

فۆرلان: نیگەرانم بە نەگەیشتنی وڵاتەكەم بۆ یاری كۆتایی مۆندیال
چانسی دیگۆ فۆرلان لە كۆتاییەكانی مۆندیالی باشووری ئەفریقیا 2010 زۆر باش و بێسنوور بوو ئاستی درێسی ژمارە 10 لە هەڵبژاردەی ئۆرگوای زۆر بەرز بوو، چەندین گۆڵی چارەنووسسازی تۆماركرد و توانی لە كۆتایی مۆندیالی باشووری ئەفریقیا خەڵاتی تۆپی زێڕین ئەدیداس وەربگرێ، كە بۆ باشترین یاریزان لەو پاڵەوانیتیە تەرخانكرابوو، هێرشبەری سلیستی دەبێتە چوارەمین یاریزان لە ئەمریكای باشوور ئەم خەڵاتە بە نرخە وەربگرێ، دوای ئەرژەنتینی دیگۆ مارادۆنا لە 1986 و هەردوو یاریزانی بەرازیلی رۆماریۆ لە 1994 و رۆناڵدۆ 1998، ئەمەو فۆرلان دوای وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دیمانەی لەگەڵ ماڵپەری فیفا ئەنجامدا.
* هەستت بەچیكرد كە خەڵاتی تۆپی زێڕینیت وەرگرت؟
- كارێكی سەرسوڕهێنەر و چاوەڕواننەكراو بوو و پێشتر بیرم لەو شتە نەكردبۆوە و هیچ لە بیر و هۆشم نەبوو، بەڵام متمانەم بەخۆم هەبوو، كە ركابەری لەسەر ئەم خەڵاتە بكەم لەبەر ئەوەی یاریزانی هێرشبەر بووم و خۆشحاڵ بووم بەو دەستكەوتە مێژووییە، ئەمەش یەكێكە لە بەرووبوومی ماندوبوونی ئەم تیپە لە جامی جیهانی.
* چۆن ئەو هەواڵەت زانی؟
- لەو كاتەی، كە زانیم ناوم لە لیستی ركابەرەكان هەیە و لە چاوەڕوانی ئەنجامەكەی بووم و دڵنیا نەبووم تا نامەیەكم لە هاوڕێیەكم پێگەیشت لە بوینس ئایرس پیرۆزبایی لێكردم و وتی خەڵاتی تۆپی زێڕت وەرگرت، دواتر بریكاری كارەكانم بە تەلەفۆن پێوەندی پێوەكردم و پێی راگەیاندم و دواتر چەندین تەلەفۆنی پیرۆزباییم بۆ هات و منیان لەسەر شانی خۆیان دانە تا كافتریا.
* ئەمە كارێكی سرووشتیە، چونكە خەڵاتەكەت كردە دیاری بۆیان؟
- كارێكی دڵخۆشكەر بوو هەموویان هاتنە ژووری من بۆ پیرۆزبایی، ئەمە ئاواتی گشت یاریزانان و گەلی ئۆرگوای بوو و خۆشحاڵم، كە توانیم ئەم متمانەیە لەم پارچە زەوییە بگەڕێنمەوە بۆ وڵاتەكەم، لێرەوە دەمەوێ رۆڵی یاریزانە یەدەگەكان بەرز بنرخێنم، چونكە ئەوانە نەوەی دواڕۆژن، ئەم خەڵاتەش خەڵاتی ئەوانە.
* لە لەخۆبایی بوون ناترسیت دوای ئەو هەموو رێز و خۆشەویستییە؟
- زۆر نازناوی دیكەم وەرگرتووە لە ژیانی وەرزشیم و بە هەموویان خۆشحاڵ بویمە، دایك و باوكێك هەیە، كە هەردەم هاوكارم بووینە و برایەكانیشم بە بەردەوامی رێگەی راستیان نیشانداوم و ئەمەش بەرووبوومی كارەكانمە و هەوڵ دەدەم لێی بەردەوام بم، چونكە هەڵبژاردەی ئۆرگوای نەگەیشتە لووتكەی خەڵاتەكان و خۆشحاڵم بە خەڵات و گۆڵەكانم، بەڵام بەرامبەر ئەمەش نیگەرانم، كە ئێمە یەكێك نەبووین لە یاری كۆتایی و دۆڕاندنمان لە چوارگۆشەی زێڕین ئەمە شكستێكی گەورە بوو.
* بێگومان حەز دەكەی بە زووترین كات خەڵاتەكەت وەربگری؟
- كاتم نییە ئێستا باس لەو مەسەلەیە بكەم و ئەوەی من بۆی بچم خەڵاتە لە شاری زیورخ وەردەگرم و حەزیش دەكەم بە خەڵاتەوە بگەڕێمەوە ئۆرگوای و گەشتێكی جوان و قەشەنگ دەبێت.
* وای بۆ دەچووی، كە ئیسپانیا ئەم نـــازنـاوە بباتەوە؟
- بێگومان ئیسپانیا بەدرێژایی پاڵەوانێتیەكە ئاستێكی بەرزی نیشاندا و توانی پەند و وانە لە دۆڕانی یەكەم بەرامبەر سویسڕا وەربگرێ و بە بەردەوامی شای یاریگا بوو، ئەم هەلە دەقۆزمەوە و لێرەوە پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و دەستەی هاندەرانی دەكەم و هیوادارم لە داهاتوو جامەكە لە بەرژوەندی ئێمە دابێ.
Top