سه‌رجه‌م یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا سزا دران

سه‌رجه‌م یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا سزا دران
گولاَن/ساڵح محمد
له‌سه‌ر داواى رِاهێنه‌رى نوێی هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانى له‌ مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا به‌ژداریان كردوه‌ سزا ده‌درێن.

به‌پێى سزاكه‌ش ئه‌و 23 یاریزانه‌ له‌یارى داهاتوى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى نه‌رویژ ئه‌نجامى ده‌دات یارى ناكه‌ن و ناتوانن به‌ژدارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا بكه‌ن له‌و یاریه‌.

سزادانى ئه‌و یاریزانانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا به‌هۆى ئه‌وه‌ بو كه‌ له‌دوه‌م یاریاندا له‌ مۆندیالى 2010 نه‌چونه‌ مه‌شقه‌كان و بایكۆتى مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كردبوو به‌هۆى بونى كێشه‌ له‌گه‌ڵ رِاهێنه‌رى ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا.
Top