دوانزه‌مین خێوهتگاى دێده‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێر به‌سه‌ر كهوتویى كۆتایى هات
له هاوینه هه‌وارى شێره سوار دوانزه‌مین خێوهتگاى دێده‌وانى و رِابهرانى په‌روه‌رده‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌رێوه چوو.
به‌سه‌ر په‌رستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاَكى وه‌رزشى ودێده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر بۆماوه‌ى شه‌ش رۆژ بۆهه‌ردوو ئاستى قوتابیانى كورِان و كچان خێوهتگاى دیده‌وانى و رابه‌ران ئه‌نجامدارا كه‌وا هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى (هه‌ولێرو خه‌بات و مهخموروسۆران و رهواندوزوچۆمان و مێرگهسۆرودهستى ههولێروشهقلاَوه)به‌شدارییان كرد له رۆژانى (18،7تا23،7) له خێوهتگاكهش له هه‌ردوو ئاستى كورِان و كچان هه‌ر ئاست و ماوه‌ى سىَ رۆژ چه‌ندین چالاَكى جۆرواجۆریان ئه‌نجامدا له هاوینه هه‌وارى شێره سوار له رۆژى كۆتایش كه رۆژى پێنج شه‌ممه كۆتایى هات ه دابه‌زینى ئالاَى كوردستان و سلاَو كردن بۆئالاَى پیرۆزى كوردستان و ووتنه‌وه‌ى سرودى ئه‌ى ره‌قیب كۆتایى به دوانزه‌مین خێوهتگاى دیهوانى په‌روه‌رده‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له باره‌ى ئه‌م خێوهتگایهش (عوسمان ره‌شید)به‌رێوه‌به‌رى چالاَكى و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى راگه‌یاند وگوتى "سه‌باره ت ئه‌م خێوه‌تگایه ئێمه سالاَنه وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانى خیوه‌تگاى دێده‌وانى بۆپهروهردهكانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كه ئه‌مساڵیش ئه‌م خێوه‌تگایه نۆ په‌روه‌رده‌ى له خۆ گرتبوو په‌روه‌رده‌ى ره‌واندووز په‌روه‌رده‌یه‌كى نوىَ بوو بۆیه‌كه‌مجار به‌شدارى كردبوو ،خێوهتگاكهشمان بۆهه‌ردوو ئاستى كورِان وكچان بوو دێدهوانان ورِابهران ،زۆر به‌رێك و پێكى كاره‌كانمان ئه‌نجام درِا به‌رنامه‌یه‌كى تێر‌و تهسهڵى بۆدانرا بوو وانى دێده‌وانى و نیشتمان په‌روه‌رى و ئاینى چه‌ندین بابه‌تى هه‌مه جۆرى له خۆ گرتبوو مهرِاسیمى رۆژانه‌ى به یانیان وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئالاَو رهحلهى خهلهوى ورۆیشتن به پىَ و چه‌ندین كارى تر له بابه‌ته‌كانى دێده‌وانى تێدابوو ،بودجه‌ى ئه‌م خێوه‌تگایه له‌سه‌ر بودجه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بوو ،بودجه‌یه‌كى كراوه بوو هه‌موو مه‌سروفاتى گشتى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بوو تا كۆتایى رۆژى مه‌راسیمه‌كه.