قۆناغی دووه‌می خولی پایسكلسواری یانه‌كانی كوردستان
به‌به‌شداری (13) تیپی یانه‌كانی كوردستان، رۆژانی (5تا7/8/2010)یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكلسواری كوردستان پێشبرِكێكانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی پایسكلسواری یانه‌كانی كوردستان له‌شاری سلێمانی رێكده‌خات.
كاتژمێر (6)ی سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی (5/8) كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌ری بۆ له‌گه‌لڕ نوێنه‌رانی تیپه‌كان له‌باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
به‌رنامه‌ی پێشبرِكێكان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
*هه‌ینی (6/8):
-كاتژمێر (8:30)ی خوله‌كی به‌یانی، پێشبرِكێی (تیپ) پێشكه‌وتووان/ كورِان بۆ برِینی (50)كم پێچه‌وانه‌ی كات.
-كاتژمێر (10)ی به‌یانی، پێشبرِكێی (تیپ) لاوان بۆ برِینی (40)كم پێچه‌وانه‌ی كات.
*شه‌ممه (7/8):
-كاتژمێر (8:30)ی خوله‌كی به‌یانی، پێشبرِكێی (تیپ) تازه‌پێگه‌یشتووان/ كورِان بۆ برِینی (30)كم پێچه‌وانه‌ی كات.
-كاتژمێر (9:30)ی خوله‌كی به‌یانی، پێشبرِكێی كچان (تاك-گشتی بۆ برِینی (30)كم.
تێبینی: پێشبرِكێی لاوان له‌دایكبووی (1992-1993) و پێشبرِكێی تازه‌پێگه‌یشتووانیش له‌دایكبووی (1994-1995) ده‌گرێته‌وه و پێویسته له‌سه‌ر یاریزانانی ئه‌م دوو ئاسته ناسنامه‌ی باری شارستانی و هه‌موو یاریزانه‌كانیش پارێزه‌ری سه‌ر (واقیه‌الراس)یان پێبێت.