سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان یانه‌ى سلێمانى خه‌لاَت كرد

سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان یانه‌ى سلێمانى خه‌لاَت كرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ باره‌گاى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان خه‌لاَتى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌سه‌ر یاریزانانى لاوانى سلێمانى دابه‌شكرد.

به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردن له‌ ره‌وشى وه‌رزشى بۆئاستى لاوان رۆژى شه‌مه‌ له‌ باره‌گاى یه‌كێـتى تۆپى پىَ كوردستانله‌ شارى هه‌ولێر یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان به‌ ئاماده‌ بوونى به‌رێز سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتـى تۆپى پىَ كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تى وه‌رزشى تیپى لاوانى یانه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستانیان به‌برَى 12ملیۆن دینار خه‌لاَت كرد له‌ وته‌یه‌كى دا سه‌فین كانه‌بى تیشكى خسته‌ سه‌ر خوله‌كه‌ و گرنگى دانى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان بۆیاریزانانى لاو به‌لێنى هاوكارى زیاترى دا ،له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانى یانه‌ى سلێمانى خۆشحالى خۆیان ده‌ربرِى به‌م دابه‌شكردنى خه‌لاته‌ بۆیان ،سه‌فین كانه‌بى هه‌ولى به‌رده‌وامى خزمه‌ت كردنى ره‌وه‌شى وه‌رزشى یانه‌كانى كوردستانى بۆیانه‌ى سلێمانى دووپات كردوه‌ به‌لێنى دا له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان یانه‌ى سلێمانى خه‌لاَت بكات .
Top