هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێ دوواكه‌وت بۆ سبه‌ى

هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێ دوواكه‌وت بۆ سبه‌ى
ئه‌مرِۆ له‌هۆڵى له‌هۆڵی كتێبخانه‌ى گشتی هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر "نه‌وزاد هادی" و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق وسه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپى پێى كوردستان مه‌راسیمى هه‌ڵبژاردنى گشتی یه‌كێتی تۆپی پێى عێراق به‌رِێوه‌چوو، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌واو نه‌بوونی ژماره‌ى پێویست له‌ ئامه‌دووان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ نه‌كرا.

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێى عێراقی رایگه‌یاند: له‌به‌ر نه‌بوونى 50+1ى ده‌نگه‌كان ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوواده‌كه‌وێت بۆ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ ته‌نها 25 به‌ژداربووى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌بوبون.
Top