له‌ خولى باله‌ى كوردستان، هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

له‌ خولى باله‌ى كوردستان، هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى كۆتایى خولى یانه‌ نایابه‌كانى باله‌ى یانه‌كانى كوردستان .هه‌ولێروپێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنى گرنگیان تۆماركرد.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان له‌ دواین هه‌فته‌ى خولى باله‌ى یانه‌كانى كوردستان دوو یارى گرنگ ئه‌نجامدرا ،له‌ رۆژى هه‌ینى دوویارى گرنگ به‌رێوه‌ چوو .یانه‌ى هه‌ولێر له‌ هۆڵى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى رووبه‌رووى یانه‌ى ئارارات بووه‌ ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات ویارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-1)گێم بباته‌وه‌ ،ببێته‌ پاڵه‌وانى قۆناغى یه‌كه‌م ،له‌ شارى سلێمانیش له‌ هۆڵى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌كادوپێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا ،یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات .یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (3-0)گێم یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ،پله‌ى دووه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێنا .
Top