له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، برایه‌تى و سلێمانى سه‌ركه‌وتنى گرنكیان تۆماركرد

له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، برایه‌تى و سلێمانى سه‌ركه‌وتنى گرنكیان تۆماركرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى
رۆژى هه‌ینى له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان ئه‌نجام درا و هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى وسلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد .
له‌درێژى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى 14ى قۆناغى دووم رۆژى هه‌ینى له‌ كات ژمێر 5ى ئێواره‌ چه‌ندین یارى به‌ هێزو گرنگ ئه‌نجام دران.یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدان میواندارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى كرد،له‌م یاریشدا یانه‌ى برایه‌تى توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ بباته‌وه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ش هاته‌ پێشه‌نگى یانه‌كانى كۆمه‌له‌كه‌ى ،.یانه‌ى ئاسۆش له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى له‌ شارى دهۆك رووبه‌رووى یانه‌ى گاره‌ بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى ئاسۆ به‌ ئه‌نجامى (1-0) گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ تاكه‌ گۆڵى یانه‌ى ئاسۆ یاریزان قه‌هار حوسێن تۆمارى كرد. ،یانه‌ى كۆیه‌یش میواندارى یانه‌ى هه‌لۆى شارى بارزانى كرد له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌لۆ به‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ،یانه‌ى پیشه‌ سازى رووبه‌رووى یانه‌ى سلێمانى بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى گۆڵ بارانى یانه‌ى پیشه‌ سازى كردوبه‌ ئه‌نجامى (5-0)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره‌ .

سمێڵ-سۆلاڤ(0-0)
خانه‌قین-شه‌قلاوه‌(2-0)
هاوكارى دووز-ئالاَ(2-3)
پیشكه‌وتن -ئاشتى (0-5)
Top