له خولى لاوانى كوردستان، سلێمانى بووه پاڵه‌وانى خوله‌كه
له شارى زاخۆ یانه‌ى سلێمانى دواى برده‌ونه‌وى له یانه‌ى زاخۆ بووه پاله‌وانى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان .
زاخۆى برده‌وه كۆله‌كان هۆشیا جمال 15وئاریز ئارى 32نادیار عه‌لى 62
له میانى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان رۆژى هه‌ینى له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه پله له یارى كۆتایى خوله‌كه هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ و سلێمانى له‌سه‌ر یاریگاى بارزان رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه له‌م یاریشدا له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى سلێمانى توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و چه‌ندین هێرش بببه‌نه سه‌ر گۆڵى یانه‌ى زاخۆ له ئه‌نجامى ئه‌م گێ/ه‌ش یانه‌ى سلێمانى دووگۆلى خاوه‌ێنى له رێگاى یاریزانان (هۆشیارجه‌مال وئارێزئارى)له خوله‌كه‌كانى 15و32تۆماركرد،ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى سلێمانى كۆتایى هات ،له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ كه‌وتنه خۆیان وچه‌ند هێرشێكى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان برده‌سه‌رگۆلى یانه‌ى سلێمانى و له‌خوله‌كى 62ى یارییه‌كه یاریزان (نادیار عه‌لى) توانى تاكه گۆلى یانى زاخۆ تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌سه‌ر كه‌وتنى یانه‌ى سلێمانى كۆتایى هات به ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ ،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى سلێمانى بووه پاله‌وانى خوله‌كه برِى 12ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێـت یانه‌ى زاخۆش پله‌ى دووه‌مى به‌ركه‌وت و 8ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت .ئه‌م خوله‌ش یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .جىَ باسه له یارى كۆتایى سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان ئاماده‌یى یارییه‌كه بوو .