"رِۆناڵدینهۆ له‌میلان به‌رده‌وام ده‌بێت"
به‌رِێوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزانى به‌رازیلى و یانه‌ى میلانى ئیتاڵى (رِۆناڵدینهۆ) ئاشكرایی كرد كه یاریزانى ناوبراو له یانه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه تا كۆتایی ژیانى وه‌رزشی.
"رِۆبه‌رتۆ دی ئه‌سیس" به‌رِێوه‌به‌رى كاره‌كان و براى رِۆناڵدینهۆ رِایگه‌یاند كه رِۆناڵدینهۆ په‌یوه‌ندى به‌هچ یانه‌یه‌كى تر ناكات و له یانه‌ى میلان درێژه به‌كاروانى وه‌رزشی خۆی ده‌دات، و رِۆناڵدینهۆ نایه‌وێت یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت و په‌یوه‌نده‌یه‌كى باشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى هه‌یه.
یانه‌ى میلان له‌هه‌وڵى قایل كردنى رِۆناڵدینهۆ به‌رده‌وام بو به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌ى له‌و یانه‌یه دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵیان ده‌دا بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه مۆربكه‌ن و په‌لكێشی یانه‌كه‌یانى بكه‌ن.