زامبرۆتا بۆنده‌كه‌ى درێژكرده‌وه‌

زامبرۆتا بۆنده‌كه‌ى درێژكرده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى میلانى ئیتاڵى بۆندى به‌رگریكارى یانه‌كه‌یان (زامبرۆتا)ـى تا ساڵى 2012 درێژكرده‌وه‌.

یانه‌ى میلان له‌ پێگه‌ى فه‌رمى خۆی بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌رگریكارى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا زامبرۆتا تا ساڵى 2012 بۆنده‌كه‌ى درێژكردوه‌ته‌وه‌ و تاكۆتایی هاتنى بۆنده‌كه‌ى له‌ یانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.

زامبرۆتاى ته‌مه‌ن 33 ساڵ دواى دوساڵ یاری كردن بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ساڵى 2008 په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى میلانى ئیتاڵى كردوه‌.

یانه‌ى میلان پێش زامبرۆتا بۆندى یاریزانى یانه‌كه‌یان (ماسیمۆ ئۆدۆ)ـى درێژكرده‌وه‌.
Top