فیفا هه‌رِه‌شه‌ ده‌كات

فیفا هه‌رِه‌شه‌ ده‌كات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

فیفا هه‌ره‌شه‌ى له‌یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى كرد.ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌ست له‌ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى وه‌ربدات ئه‌وا تووشى سزادانى ده‌كات .

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند سه‌ربازێك به‌ به‌رگى سه‌ربازى چووه‌ سه‌ره‌ باره‌گاى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى به‌مه‌به‌ستى ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى چه‌ند ئه‌ندام و سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى ،رِه‌نگه‌یشه‌ به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى دوا بخرێت ئه‌وه‌ كارێكى خراپ به‌سه‌ر یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى دادێت ،فیفا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ئه‌گه‌ر رۆژى شه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌كانى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى له‌ شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ نه‌چێت فیا تونترین سزا به‌سه‌ر یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى ده‌سه‌پێنێت وله‌سه‌ر جه‌م چالاكییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بىَ به‌شى ده‌كات به‌مه‌ش یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى تووشى قه‌یرانى یارییه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بن ،چاوه‌روان ده‌كرێتیش رۆژى شه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌كان له‌ شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ نه‌ چێت .
Top