له خولى لاوانى كوردستان، زاخۆ گه‌یشته یارى كۆتایى
له میانى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان رۆژى پێنج شه‌ممه له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه پله یه‌كه‌كان یارییه‌كى گرنگ به‌رێوه چوو له نێوان هه‌ردوو تیپى یانه‌ى زاخۆ و چه‌مچه‌ماڵ له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ندنین هێرشى جوانان و رێك و پێكیان برده سه‌رگۆڵآ یه‌كترى له‌م ناوه‌شدا هه‌ردوو یانه دواى پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز هه‌ردوو یانه به ئه‌نجامى 3گۆڵ یه‌كسان بوون دواتریش په‌نایان برده‌به‌ر لێدانى سزاى یه‌ك لاى كه‌ره‌وه له ئه‌نجامیشدا یانه‌ى زاخۆ توانى یارییه‌كه به ئه‌نجامى (5-4) گۆڵ یارییه‌كه برده‌وه گه‌یشته یارى كۆتایى و رووبه‌رووى یانه‌ى سلێمانى ده‌بێته‌وه هه‌ر یانه‌یه‌ك بباته‌وه ببێـه پاله‌وانى خوله‌كه برَى 12ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێـ یانه‌ى پله‌ى دووه‌م 8ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت .ئه‌م خوله‌ش یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .