دەستكەوتەكانی جامی جیهانی 2010
* هەردوو هەڵبژاردەی یۆنان و سلۆڤینیا توانیان بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیاندا سەربكەون بۆ جامی جیهانی، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی یۆنان توانی لە هەڵبژاردەی نێجیریا بباتەوە بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ و هەڵبژاردەی سلۆڤینیا توانی لە هەڵبژاردەی جەزائیر بباتەوە بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ.
* هەڵبژاردەی ژاپۆن توانی یەكەم سەركەوتن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە مێژووی جامی جیهانی بە دەست بهێنێت دوای ئەوەی توانی لە هەڵبژاردەی كامیرۆن بباتەوە بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ.
* هەڵبژاردەی نیوزلەندە توانی دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار بكات دوای ئەوەی توانی بۆ یەكەمجار سێ یەكسان بوون بە دەست بهێنێت لە سێ یاری بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا و پاراگوای و سلۆفاكیا و یەكەم هەڵبژاردەیە لە مۆندیال، كە ماڵئاوایی لە مۆندیال بكات بەبێ ئەوەی تووشی دۆڕان بێت.
* یاریزان دیمتیریۆس سالبینجیدیس بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی یۆنان، كە بتوانێت گۆڵ لە جامی جیهانی تۆمار بكات، هەروەها یاریزان دانییل ئەگر بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی دانیمارك، كە لە یارییەكانی جامی جیهانی گۆڵ بە هەڵە لە خۆیان تۆمار بكات.
* دیدییە درۆگبا بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی ئەفریقیا، كە بتوانێت گۆڵ لە هەڵبژاردەی بەرازیل تۆمار بكات لە مێژووی جامی جیهانی دوای ئەوەی لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ساحل ئەلعاج توانی تاكە گۆڵی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات و یارییەكە بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە بەرژەوەندی بەرازیل تەواو بوو.
* یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریكا مایكل برادڵی بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی مۆندیال، كە بتوانێت گۆڵ تۆمار بكات و باوكی راهێنەری هەڵبژاردەكەی بێت.
* گۆڵچی هەڵبژاردەی سربیا ڤلادیمیر ستویكوڤیتچ بووە یەكەم گۆڵچی لە مێژووی سربیا، كە بتوانێت لێدانی سزا لە جامی جیهانی دووربخاتەوە دوای ئەوەی توانی لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سربیا لێدانی سزای یاریزان لۆكاس بۆدلسكی دووربخاتەوە.
* یاریزان داڤید ڤیا بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی ئیسپانیا، كە لە جامی جیهانی نەتوانێت لە لێدانی سزا گۆڵ تۆمار بكات دوای ئەوەی لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هیندۆراس لێدانی سزای لە دەستدا.
* یاریزانی هەڵبژاردەی گانا ئەساموا گیان بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی جامی جیهانی كە نەتوانێت لە دوو جامی جیهانی لێدانی سزا تۆمار بكات، دوای ئەوەی لە جامی جیهانی 2006 لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی گانا و چیك نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات و لە جامی جیهانی 2010 لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی گانا و ئۆرگوای لە دوا ساتەكانی یارییەكەدا لێدانی سزای لە دەستدا.
* یاریزانی هەڵبژاردەی مەكسیك بلانكۆ بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ مەكسیك، كە بتوانێت لە سێ جامی جیهانی گۆڵ تۆمار بكات بۆ هەڵبژاردەكەی دوای ئەوەی لە جامی جیهانی 2002 – 2006 – 2010 توانی گۆڵ تۆمار بكات.
* یاریزانی هەڵبژاردەی كامیرۆن سۆنگ بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی ئەفریقیا، كە بەشداری لە چوار جامی جیهانی بكات، دوای ئەوەی لە هەریەكە لە جامی جیهانی 1998 – 2002 – 2006 – 2010 بەشداری كرد.
* سانی كایتا یاریزانی هەڵبژاردەی نێجیریا و فالۆن بهرامی یاریزانی هەڵبژاردەی سویسرا بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردە كە كارتی سوور وەربگرن.
* هەڵبژاردەی پاراگوای توانی دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار بكات بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا لە جامی جیهانی بگاتە قۆناغی هەشتەمی مۆندیال.
* هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقیا بووە یەكەم هەڵبژاردە لە مێژووی جامی جیهانی، كە میوانداری جامی جیهانی بكات لە قۆناغی یەكەم ماڵئاوایی بكات.