مایكۆن له ئه‌نته‌رمیلان ده‌مێنێته‌وه
به‌رِێوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزانى به‌رازیلی و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى (دۆگلاس مایكۆن) سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى یانه‌ى رِیال مه‌دریدی شكستپێهێنا كاتێك رِایگه‌یاند كه مایكۆن له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى ساڵی رِابردو و پاڵه‌وانى پێج وه‌رزى رِابردوى خولی ئیتاڵیا ده‌مێنێته‌وه.
(ئه‌نتۆنیۆ كالیندۆ) به‌رِێوه‌به‌رى كاره‌كانى مایكۆن ئاشكرایی كرد كه مایكۆن له ئه‌نته‌ر ده‌مێنێته‌وه و گوتى:
هیچ بۆندێكى فه‌رمیمان له رِیاڵ مه‌درید پێنه‌گه‌یشتوه، به‌لاَم له‌لایه‌ن یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى و چه‌ند یانه‌یه‌كى تر بۆندمان پێگه‌یشتوه به‌لاَم مایكۆن له یانه‌ى ئه‌نته‌ر ده‌مێنێته‌وه و یانه‌كه‌ى جێناهێڵێت.