فیفا: له‌ خولى ئه‌مساڵى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و پالاَوتنه‌كان یۆرۆی 2012 ناوبژیوانى پێنجه‌م داده‌نرێت

فیفا: له‌ خولى ئه‌مساڵى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و پالاَوتنه‌كان یۆرۆی 2012 ناوبژیوانى پێنجه‌م داده‌نرێت
گولاَن/ساڵح محمد
یه‌كێتى تۆپی پێى جیهانى برِیارى دا كه‌ له‌یاریه‌كانى داهاتوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و پالاَوتنه‌كانى یۆرۆی 2012 ناوبژیوانى پێنجه‌م به‌كاربهێنرێت كه‌ ئه‌ركى چاودێری كردنى هێڵی گۆڵ ده‌بێت به‌مه‌به‌ستى ئاگادركردنه‌وه‌ى ناوبژیوانى یه‌كه‌م له‌كاتى تێپه‌رِینى تۆپه‌كه‌ له‌ هێڵی گۆڵ.

هه‌روه‌ها یه‌كێكى تر له‌ ئه‌ركه‌كانى ناوبژیوانى پێنجه‌م هه‌ژماركردنى لێدانى سزایه‌ له‌كاتى یاریه‌كاندا.

شایانى باسه‌ ئه‌م برِیاره‌ فیفا دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ چه‌ندین جار ناوبژیوانه‌كان ئه‌و گۆلاَنه‌یان هه‌ژمارنه‌ده‌كرد كه‌له‌ هێڵی گۆڵی ده‌رچوبون، به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆڵه‌ى كه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را لامپارد له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاى تۆماركرد و هه‌ژمار نه‌كرا و سه‌رئه‌نجام بوه‌ هۆى دۆرِاندنى ئینگلته‌را له‌و یاریه‌دا.
Top