له خولى باله‌ى كوردستان، هه‌ولێر له پێشمه‌رگه‌ى برده‌وه
له میانى یارییه‌كانى خولى باله‌ى نایابى یانه‌كانى كوردستان هه‌ولێر له پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى برده‌وه .
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى سىَ یه‌مى خوله‌كه ،له هۆلى یانه‌ىپ ێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له شارى سلێمانى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رووبه‌رووى یه‌كتربوونه‌وه له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ندین دیمه‌نى جوانى یارى تۆپى باله‌یان پێشكه‌شى ئاماده‌بووان كرد ،له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر به‌زه‌حمه‌ت توانى له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بباته‌وه به ئه‌نجامى (3-2)گێم ئه‌نجامى گێمه‌كان (25-23، 25-16، 25-22، 25-19، 15-10) شایه‌نى باسه ئه‌م خوله یه‌كێتى تۆپى باله‌ى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .