مارادۆنا له رِاهێنه‌رایه‌تى كردنى ئه‌رژه‌نتین به‌رده‌وام ده‌بێت
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى ئه‌رژه‌نتین بلاَویانكرده‌وه كه دواى كۆبونه‌وه‌ى (دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین برِیاردرا كه مارادۆنا له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه و رِاهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین بكات.
هه‌رچه‌نده هێشتا به‌فه‌رمى ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپی پێى ئه‌رژه‌نتین پشترِاست نه‌كراوه‌ته‌وه به‌لاَم چاوه‌رِێ ده‌كرێت مارادۆنا له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه.