پاڵه‌وانه‌تى تێنسى سه‌رمێزى عێراقى، دهۆك وشه‌قلاوه‌ سه‌ركه‌وتیان تۆماركرد

پاڵه‌وانه‌تى تێنسى سه‌رمێزى عێراقى، دهۆك وشه‌قلاوه‌ سه‌ركه‌وتیان تۆماركرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ شارى به‌غدا یارییه‌كانى خولى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى بژارده‌ى عێراقى ده‌ستى پىَ كردو یانه‌كانى كوردستانیش سه‌ركه‌وتوو بون.

له‌میانى یارییه‌كانى خولى تۆپى سه‌رمێزى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى له‌ هۆلى شه‌عب له‌ شارى به‌غدا یارییه‌كانى بۆهه‌ردوو ئاستى كوران كچان ده‌ستى پىَ كرد له‌ رۆزى دووشه‌مه‌ له‌م پاله‌وانه‌ته‌یه‌ش هه‌ردوو تیپى كورِان وكچان یانه‌كانى دهۆك وشه‌قلاوه‌ به‌شدارن وه‌كو نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستان له‌ یه‌كه‌م یاریى خۆشیان هه‌ردوو یانه‌كه‌ له‌ تیپى یانه‌كانى كازمییه‌ ومه‌سافیان برده‌وه‌ زه‌نگكێكى ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆیانه‌كانى تر لێدا ،له‌ باره‌ى یارییه‌كانیش ئازامیران سكرتێرى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ له‌ شارى به‌غدا به‌ سایتى گولاَن سپۆرتى راگه‌یاند گوتى ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆره‌ به‌رزه‌ به‌هیواى ئه‌وه‌شین بتوانین ئه‌نجامێكى شایسته‌ له‌ شارى به‌غدا تۆماربكه‌ین هیچ كێشه‌یكمان نیه‌ په‌ نا به‌خوا ده‌توانین ئانجامێكى گرنگ به‌ده‌ست بهێنین .
Top