جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى گالاته‌سه‌راى توركى سه‌ردانى یانه‌ى هه‌ولێرى كرد

جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى گالاته‌سه‌راى توركى سه‌ردانى یانه‌ى هه‌ولێرى كرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رۆژى سىَ شه‌ممه‌ شاندێكى یانه‌ى گالاته‌سه‌راى توركى سه‌ردانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێرى كرد .

به‌مه‌به‌ستى زیاتر ئاشنا بوون له‌ كاره‌كانى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێرو گالاته‌سه‌راى توركى رۆژى دووشه‌ممه‌ شاندێكى یانه‌ى گالاته‌سه‌راى به‌ سه‌رۆكایه‌تى تونجاى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى یانه‌ى گالاته‌سه‌راى توركى له‌ باره‌گاى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شێردل ته‌حسین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى یانه‌ى هه‌ولێر ییان كردو له‌ باره‌گاى یانه‌ش له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدول خالق جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى پێشوازى كراو چه‌ندنین بریارو راسپارده‌ له‌ نێوان هه‌ردوولاباسى لێوه‌ كرا و بریار درا شاندى یانه‌ى هه‌ولێر بچێته‌ وولاتى توركیا له‌وىَ له‌ یانه‌ى گالاته‌سه‌راى كه‌مپێكى مه‌شقى بۆبركریته‌وه‌ یارییه‌كه‌ى دۆستانه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ ئه‌نجام بدرێت ،جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ولێر هیواى خواست ئه‌وانیش سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بكه‌ن و یانه‌ى هه‌ولێر پێشوازى لىَ ده‌كات ،له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ تونجاى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند گوتى سوپاسى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆئه‌م پێشوازییه‌ وئێمه‌ ناوبانگى یانه‌ى هه‌ولێرمان گوىَ بیست بووینه‌ وحه‌زده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگى بكه‌ین له‌ نێوان ئێمه‌ و یانه‌ى هه‌ولێر بۆزیاتر ئاشنا بوونى هه‌ردوو لامان له‌ یه‌كیرى وهاتنى ئێمه‌ و ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆپته‌و كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان .
Top