له‌سیمیناره‌كه‌ى تاران‌دا هه‌رێمى كوردستان ناوى له‌ریزبه‌ندى وڵاتاندا خوێندرایه‌وه
له‌درێژه‌ى به‌رده‌وامبونى چالاكییه‌كانى سیمینارى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى له‌تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران، رۆژى سێشه‌ممه 20/7 له‌نێو هۆڵى هۆتێل ئۆڵۆمپیكدا، وانه تیۆرییه‌كانى سیمیناره‌كه ده‌ستیپێكرد.
ئاغاى عه‌لى سعید لۆ، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران و ئاغاى به‌هرام ئه‌فشار زاده، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى ئێران و، وه‌زیرى ته‌ربیه‌ى به‌ده‌نىء چه‌ندین به‌رپرسانى وه‌رزشى ئێران ئاماده‌بون.
له‌ساتى خوێندنه‌وه‌ى ناوى وڵاتانى به‌شداربوى ئه‌م سیمیناره، ناوى هه‌رێمى كوردستان له‌ریزبه‌ندییه‌كه‌دا خوێندرایه‌وه، كه به‌پێی وته‌ى چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكى ئێرانى به‌شداربوى سیمیناره‌كه، بۆ یه‌كه‌مجاره له‌نێو خاكى ئێران‌دا به‌وشێوه‌یه ناوى هه‌رێمى كوردستان بهێنرێت.
دواتر وانه‌كانى تیۆریى سیمیناره‌كه ده‌ستیپێكرد، كه هه‌ریه‌كه له دكتۆر ئیده‌ر و دكتۆره ڤارینا، وانه‌ى تایبه‌تى خۆیان پێشكه‌شكرد.
دواتر، دكتۆر ئه‌حمه‌دى، كه سه‌رۆكى یه‌كێتیی رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى ئێرانه، جارێكی‌تر رۆڵى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و له‌پێش رۆژنامه‌نوسانى توركیا وچین و ئه‌رمینیا و كوێت وئێران، ناوى هه‌رێمى كوردستانى هێنا.
دكتۆر ئه‌حمه‌دى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه بۆ یه‌كه‌مجاره سیمینارێكى له‌و شێوه‌یه له‌كیشوه‌رى ئاسیا به‌رِێوه‌ده‌چێت.
پاش نیوه‌رِۆش، چه‌ندین وتارى تر پێشكه‌شكران و دواتر، به‌شداربوانى سیمیناره‌كه، به‌شه‌كانى ئه‌كادیمیاى فتبۆڵى میللى ئێرانیان به‌سه‌ركرده‌وه كه پێكهاتبو له‌چه‌ند یاریگایه‌كى چیمه‌نء چه‌ند هۆڵێكى داخراو.
شاندى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى هه‌رێمى كوردستان، له‌چوار كه‌س پێكهاتون و بریتین له(زانا قادر و سه‌لام تاهیر و كاروان شێخ زیره‌ك و به‌همه‌ن غه‌ریب).
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ئه‌م چوار رۆژنامه‌نوسه كورده، به‌هه‌وڵ و ماندبونى دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى هاتۆته دى.