فابیانۆ برِیارى له‌ داهاتوى خۆی دا

فابیانۆ برِیارى له‌ داهاتوى خۆی دا
گولاَن/ساڵح محمد
یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و یانه‌ى سیڤیلیه‌ى ئیسپانى (لویس فابیانۆ) هه‌وڵى سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌ى پوچه‌ڵ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌یانویست بۆندى له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن دواى ئه‌وه‌ى فابیانۆ رِایگه‌یاند كه‌ له‌یانه‌ى سیڤیلیه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌و یانه‌یه‌ جێناهێڵێت.

فابیانۆ رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌كانى تره‌وه‌ بكات و یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت و گوتى:
یانه‌ى سیڤیلیه‌م خۆشده‌وێت و نامه‌وێت جێی بهێڵم و هه‌ر له‌و یانه‌دا ده‌مێنمه‌وه‌ چونكه‌ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌، و به‌رِێوه‌به‌رى كاره‌كانم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه‌ى سیڤیلیه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌م.
Top