یواكیم لۆف بۆنده‌كه‌ى درێژكرده‌وه‌

یواكیم لۆف بۆنده‌كه‌ى درێژكرده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد

یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا درێژكردنه‌وه‌ى بۆندى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان "یواكیم لۆف"ـى رِاگه‌یاند.

دواى كۆتایی هاتنى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2010 بۆندى یواكیم لۆف كۆتایی هات، به‌لاَم دواى ئه‌و ئاسته‌ى له‌ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شی كرد یه‌كێتى تۆپی پێى ئه‌ڵمانیا بۆندى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یانى تا ساڵى 2012 درێژكرده‌وه‌.

لۆف توانى له‌ماوه‌ى رِاهێنه‌رایه‌تیدا پله‌ى دوه‌مى یۆرۆی 2008 و پله‌ى سێهه‌مى مۆندیالى 2010 بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستبهێنێت.
Top