گواردیۆلا داوا له‌ ئیبراهیمۆڤیچ ده‌كات داهاتوى خۆى دیارى بكات

گواردیۆلا داوا له‌ ئیبراهیمۆڤیچ ده‌كات داهاتوى خۆى دیارى بكات
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى (پیپ گواردیۆلا) داواى له‌ هێرشبه‌رى یانه‌كه‌یان هه‌ڵبژارده‌ى سوید (زلاَتان ئیبراهیمۆڤیچ) كرد كه‌ له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا دوا برِیاری خۆی بدات به‌ مانه‌وه‌ یان رِۆیشتنى له‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌.

گواردیۆلا گوتى: ئیبرا یاریزانێكى گه‌وره‌یه‌ و له‌ ساڵى رِابردو ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد به‌لاَم پێویسته‌ له‌م چه‌ند رِۆژه‌دا برِیار بدات له‌ سه‌ر داهاتوى خۆی.

دواى هاتنى داڤید ڤییا بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌واڵه‌كان باس له‌ رِۆشتنى ئیبراهیمۆڤیچ ده‌كه‌ن له‌و یانه‌یه‌ چونكه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێت وه‌رزى داهاتو ئیبراهیمۆڤیچ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشێت و وه‌ك یاریزانێكى سه‌ره‌كى پشتى پێنه‌به‌سرێت.
Top