مایكۆن ریال ومان سیتى ره‌تكرده‌وه‌

مایكۆن ریال ومان سیتى ره‌تكرده‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى

به‌رێوه‌ به‌رى كاره‌كانى یاریزانى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان مایكۆن ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا مایكۆن ناچێته‌ یانه‌كانى ریال ومان سیتى.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ریال مه‌درید و مان سیتى ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردبوو كه‌وا نیازى مۆركردنى بۆندیان له‌گه‌ڵ به‌رگریكارى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل مایكۆن بهێنێته‌ ریزى یانه‌كانیان بۆئه‌وه‌ى له‌ وه‌زرى نوىَ درێسى یانه‌كانى ئه‌وان بپۆشێت به‌لاَم به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزانى ناوبراوئه‌نیكۆكالیندا ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه‌وا هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید مانسیتى داواى یاریزان مایكۆنیان كردبوو به‌فه‌رمى ،به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانیش ئه‌وه‌ى بۆسكاى گوتى یانه‌كانى ریال و مان سیتى هه‌ولى زۆریان دا بۆرازى كردنى یاریزانى ناوبراو به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندنین گفت وگۆ ئه‌نجام درا له‌ نیوان هه‌ردوولا به‌لاَم نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ رێكه‌وتنێك مایكۆنیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا په‌یوه‌ندى هه‌بووه‌ به‌لاَم ره‌نگه‌ هیچ له‌م یانانه‌ هه‌ڵنه‌بژێرى َ هه‌ر له‌ ئه‌نته‌ر میلان بمێنێته‌وه‌.
Top