یارییه‌كانى خولى عێراقى دواخرا
بریار بوو رۆژى چوارشه‌مه‌ى داهاتوو یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى نایابى یانه‌كانى عێراقى ئه‌نجام درابوایه ،به‌لاَم بۆكاتێكى تر دواخرا.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌ك شه‌مه چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسرا به به‌رگى سه‌ربازییه‌وه هه‌لیان كوتایه سه‌ر باره‌گاى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى به‌مه‌به‌ستى ده‌ست گیركردنى چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى،به‌لاَم به‌هۆى سه‌لامه‌تى ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى له بریارێكى به په‌له‌ى دا بریارى دا سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى خۆى رِابگیرێت بۆكاتێكى نادیار ،هه‌رچه‌نده بریار بوو رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو یارییه‌كانى خولى بژارده له هه‌فته‌ى دووه‌م ئه‌نجام بدرا یه به‌لاَم به‌هۆى ئه‌م رووداوه ته‌واوى كار‌و پرۆگرامه‌كانى یه‌كێـتى تۆپى پىَ عێراقى تووشى گۆرانكارى هات و ئه‌ندامه‌كانیشى له هه‌ل ومه‌رجێكى خراپ دان چونكه هه‌رشه‌یان له‌سه‌ره بۆیه زۆربه‌یان شارى به‌غدایان جێهێشتوه .