له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، پیشه‌ سازى له‌ به‌رامبه‌ر كۆیه‌ توشى دۆرِان هات

له‌ خولى پله‌ یه‌كى  كوردستان، پیشه‌ سازى له‌ به‌رامبه‌ر  كۆیه‌ توشى دۆرِان هات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ خولى یانه‌كانى پله‌ یه‌كى كوردستان رۆژى دووشه‌مه‌ هه‌شت یارى گرنگ به‌رێوه‌ چوویانه‌ى پیشه‌ سازى تووشى دۆران هات.

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى 14مى خوله‌كه‌له‌ قۆناغى دووه‌م له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام درِان ،یانه‌ى پیشه‌ سازى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ شارى هه‌ولێر میواندارى یانه‌ى كۆیه‌ كرد له‌م یاریشدا یانه‌ى كۆیه‌ توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ برده‌وه‌ گۆله‌كانى یانه‌ى كۆیه‌ یاریزانان (عه‌بدول عه‌زیز یوسف ونه‌هرۆغه‌فور)تۆماریان كرد .یانه‌ى هه‌لۆش له‌ سه‌ر یاریگاى بلىَ رووبه‌رووى یانه‌ى ئاشتى بووه‌ له‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ به‌ گۆلێك یه‌كسان بوون،یانه‌ى پێشكه‌وتنیش له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیبدان رووبه‌رووى یانه‌ى سۆلاڤى شارى كه‌ركوك بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى پێشكه‌وتن به‌ گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ،یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش رووبه‌رووى یانه‌ى سلێمانى بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى به‌ ئه‌نجامى (2-1) گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ،یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى بارزان رووبه‌روى یانه‌ى خانه‌قین بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى زاخۆ توانى به‌ ئه‌نجامى (2-1) ،ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره‌
چه‌مچه‌ماڵ -گاره‌(2-2)گۆڵ
شه‌قلاوه‌ -برایه‌تى(1-2)گۆڵ
ئاسۆ -هاوكارى دووز(3-2)گۆڵ
Top