یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ دواین ره‌زامه‌ندى خۆى پێشكه‌شى ئه‌رِسناڵ كرد سه‌باره‌ت به‌ فابریگاس

یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ دواین ره‌زامه‌ندى خۆى پێشكه‌شى ئه‌رِسناڵ كرد سه‌باره‌ت به‌ فابریگاس
گولاَن:كارزان كانه‌بى

یانه‌ى ه‌برشلۆنه‌ دواین بۆندى خۆى پێشكه‌ش به‌ یانه‌ى ئه‌رسناڵ كرد بۆده‌ست به‌ردار بوونى له‌ یاریزان فابریگاس.

ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌ دواین ره‌زامه‌ندى ده‌ربرِین له‌سه‌ر یاریزانى یانه‌ى ئه‌رسناڵ برِى 40ملیۆن جونییه‌ى ئیسترلینى ته‌رخان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى یانه‌ى ئه‌رسناڵ فابریگاس بداته‌ به‌رشلۆنه‌ ،رۆژنامه‌ى میل ئون سه‌نداى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ ،یانه‌ى كاتالۆنى دواین بۆندى خۆى پێشكه‌شى به‌ یانه‌ى تۆپچیه‌كان كردوه‌ بۆه‌وه‌ى ده‌ست به‌ردارى فابریگاسى ته‌مه‌ن 23ى ساله‌ى ئیسپانى بێت ،ئه‌وه‌یش بۆئه‌وه‌ى ئیبرا یانه‌كه‌ جێبهێلىَ وفابریگاس شوێنى ناوبراو پرِبكاته‌وه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ هه‌ردوو یاریزانى یانه‌كه‌ى یایه‌ تۆرى و تیشیغرینسكى و هێنانى داڤید ڤیا به‌رامبه‌ر 50ملیۆن دینار سه‌رۆكى نوىَ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ساندرۆ روسل ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا هه‌ولى جیدى ده‌دات بۆرازى فابریگاس بۆهێنانى بۆریزى كاتالۆنى ،هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ى رابردو و یاریزانى یانه‌ى ئیشبلیه‌ ئه‌دریانۆى به‌رازیلى به‌رامبه‌ر به‌ 9ملیۆن نیو یۆرۆ هێنایه‌ ریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ،یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا ئه‌مه‌ دواین بۆندیان ده‌بێت بۆیاریزان فابریگاس بۆئه‌وه‌ى بهێته‌ ریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
Top