برێمه‌ن ئاماده‌یی خۆى نیشاندا ده‌ستبه‌ردارى ئۆزێل ببێت
یانه‌ى ڤێردهربرێمهنى ئه‌ڵمانى ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا ده‌ستبه‌ردارى یاریزانى لاوى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (مه‌سعود ئۆزێل) ببن به‌و یانه‌یه‌ى كه به‌نرخترین بۆندى پێشكه‌ش ده‌كات.
ئۆزێلى ته‌مه‌ن 21 ساڵ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیایه و بهرِهگهز توركه توانى ئاستێكى به‌رز له مۆندیال پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و یه‌كێك بو له ئه‌ستێره‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
بۆندى ئۆزێل ته‌نها یه‌ك ساڵى ماوه له‌گه‌ڵ یانه‌ى برێمه‌ن و به‌رپرسانى یانه‌ى برێمه‌ن ده‌یانه‌وێت ئۆزێل بفرۆشن پێش كۆتایی هاتنى بۆنده‌كه‌ى نه‌وه‌ك ساڵى داهاتو بێ به‌رامبه‌ر بچێته یانه‌یه‌كى تر.