دیگۆ مانه‌وه‌ى خۆى له‌ یۆڤانتوس دوپات ده‌كاته‌وه‌

دیگۆ مانه‌وه‌ى خۆى له‌ یۆڤانتوس دوپات ده‌كاته‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد

یاریزانى به‌رازیلى و یانه‌ى یۆڤانتوسی ئیتاڵی (دیگۆ رِیڤاس) هه‌مو ئه‌و هه‌والاَنه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ رِۆشتنى ده‌كه‌ن له‌ یانه‌كه‌ى و دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ یۆڤانتوس جێناهێڵێت و له‌و یانه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاخۆى بۆ هه‌موان بسه‌لمێنێت و گوتى:

ساڵى رِابردو ساڵێكى ناخۆش بو چونكه‌ نه‌متوانى ئاستى رِاسته‌قینه‌ى خۆم پێشكه‌ش بكه‌م به‌لاَم پێشكه‌ش نه‌كردنى ئاستێكى به‌رز له‌ یۆڤانتوس ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت كه‌ یانه‌كه‌م جێده‌هێڵم و هیوارام ئه‌مساڵ ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م.

هه‌روه‌ها دیگۆ ئاشكرایی كرد كه‌ یانه‌كه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌نیین ده‌ستبه‌ردارى ببن.
Top