ڤیدیچ یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ده‌وێت

ڤیدیچ یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ده‌وێت
گولاَن/ساڵح محمد
به‌رگریكرى به‌تواناى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد ڤیدیچ ئاماده‌ نییه‌ بۆنده‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه‌ و ئاره‌زوى خۆى نیشانداوه‌ بۆ یارى كردن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى رِاهێنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید خۆزى مۆرینهۆ.

یاریزانى سرِبی و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى ڤیدیچ له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆندی پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى به‌لاَم یاریزانى ناوبراو ئاماده‌ نییه‌ بۆنده‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه‌ و هیواخوازه‌ رِوبكاته‌ یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى.

رِاهێنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید به‌دواى یاریزانێكى هێڵی به‌رگرى ده‌گه‌رِێت بۆ به‌هێزكردنى به‌رگرى یانه‌كه‌ى و پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى له‌ هێڵی به‌رگرى یانه‌ى شاهانه‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ چاوه‌رِىَ ده‌كرێت رِیال مه‌درید بۆند پێشكه‌ش به‌ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد بكات بۆ هێنانى ڤیدیچ بۆ یانه‌كه‌ى.
Top