سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان تیپی باسكه‌ی یانه‌ی دهۆكی خه‌ڵاتكرد
له‌باره‌گای لیژنه، مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و جێگری سه‌رۆك و د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی و د. سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخالق لێپرسراوی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و حه‌ربی خالید لێپرسراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن، شێخ شاكر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی، خه‌ڵاتی تیپی باسكه‌ی كورِانی یانه‌ی دهۆكی كرد كه به‌م دواییه بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك نازناوی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عیراقیان ده‌سته‌به‌ركرد.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان وێرِای به‌خێرهێنانی وه‌فدی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی دهۆك كه له‌سه‌رۆكی نوێی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێرِی و ستافی راهێنان و لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تی دهۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی پێكهاتبوون، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه كرد و به‌بایه‌خه‌وه باسی له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی تیپه‌كه كرد كه‌له‌سه‌ر ئاستی عیراق یه‌كه‌م بووه و ئاماژه‌ی به‌گرنگی و گه‌شپێدانی شاری دهۆكیش كرد به‌تایبه‌ت له لایه‌نه‌كانی وه‌رزش و ئابووری و بازرگانییه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وتی: بێگومان بردنه‌وه‌ی وا له‌خۆیه‌وه نایه‌ته‌دی، ساڵێك ماندووبوونی یاریزانان و راهێنه‌ر و یانه و ئیمكانیاتی ده‌وێت، به‌ڵام پێویسته هه‌ندێك مه‌سه‌له له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌مه بۆ باسكه و یارییه‌كانی تریش، هه‌تا ئارامی له‌عیراقدا سه‌قامگیر بێت، یاریزانه‌كان و تیپه‌كانی عیراق به‌هێزتر ده‌بن، ئێوه وا مه‌زانن به‌م بردنه‌وه‌یه هه‌موو ساڵێك ئه‌توانن بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن و ئاسته‌كانی عیراق هه‌روا ئه‌مێنی، نه‌خێر ئاستی تیپه‌كانی عیراق زۆر له‌مه باشتر پێشده‌كه‌وىَ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه بپارێزین، ده‌بێت ئاستی تیپه‌كانمان زۆر له‌مه باشتربێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئاگامان له‌خۆمان نه‌بێت له‌ئاینده‌دا به‌ئاسانی له‌هه‌موو یارییه‌كان دێینه دواوه، زۆریش ناخۆش ده‌بێت ئێمه بێینه دواوه.
هه‌ر به‌مبۆینه‌وه‌یه‌وه رۆڵی هه‌ردوو پارێزگاری دهۆك و هه‌ولێری له‌پاڵپشتیكردنی بواری وه‌رزش و وه‌رزشكاران له‌هه‌ردوو شاره‌كه به‌رزنرخاند.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك وتی: به‌ناوی یانه‌ی دهۆك زۆر سوپاسی جه‌نابتان و هه‌موو هاورِێكانت له‌لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ پاڵپشتی ئێوه بۆ یانه‌ی دهۆك له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عیراق بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك، بایه‌خی ئێوه بۆ ئێمه ده‌بێته پاڵپشتێك كه‌ساڵی ئاینده خۆمان باشتر ئاماده‌بكه‌ین و ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ستبهێنن و سه‌ری پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌ت و كوردستان به‌گشتی له‌هه‌موو عیراقدا به‌رز رابگرین.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و ئه‌نجامه وا به‌ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتووه، به‌پاڵپشتی جه‌نابتان و پارێزگاری دهۆك بووه كه خۆی له‌هه‌موو یارییه‌كی تیپی باسكه‌دا ئاماده ده‌بوو، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی مه‌عنه‌وی بوو بۆ ئێمه كه‌یاریزانه‌كان به‌و ئه‌نجامه بگه‌ن، له‌هه‌مووی گرنگتریش ئه‌وه‌یه كه‌تیپی باسكه‌ی دهۆك بۆ یه‌كه‌مجار له‌پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی یانه‌كانی ئاسیا به‌شدارده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی ئاسیاش له‌پله‌ی ده‌یه‌مدایه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره تیپێكی عیراق به‌و پله‌یه بگات.
دواجاریش سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی تیپی باسكه‌ی دهۆكی خه‌ڵاتكرد و دیاری یانه‌ی دهۆكیش پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كرا و دیاری نوێنه‌رایه‌تی دهۆكیش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د قاسم سه‌رۆكی نویێنه‌رایه‌تی، به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی به‌خشرا.