له خولى پله یه‌كى كوردستان، پیشه سازى میواندارى كۆیه ده‌كات
له خولى یانه‌كانى پله یه‌كى كوردستان بریاره سبه‌ى دووشمه هه‌شت یارى گرنگ به‌رێوه بچێت .
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى پشه‌شه‌مى قۆناغى دووه‌م له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت ،یانه‌ى پیشه سازى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له شارى هه‌ولێر میواندارى یانه‌ى كۆیه ده‌كات له‌م یاریشدا یانه‌ى پیشه سازى چاوى له سىَ خاڵى یارییه‌كه ده‌بێت .یانه‌ى هه‌لۆش له سه‌ر یاریگاى بلىَ رووبه‌رووى یانه‌ى ئاشتى ده‌بێـته‌وه،یانه‌ى پێشكه‌وتنیش له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیبدان رووبه‌رووى یانه‌ى سۆلاڤى شارى كه‌ركوك ده‌بێته‌وه ،یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش رووبه‌رووى یانه‌ى سلێمانى ده‌بێـته‌وه ،یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى بارزڤان رووبه‌روى یانه‌ى خانه‌قین ده‌بێته‌وه ،ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى تره
چه‌مچه‌ماڵ -گاره
شه‌قلاوه -برایه‌تى
ئاسۆ -هاوكارى دووز