له‌ خولى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان، كچانى شه‌قلاوه‌ وكورِانى سلێمانى كۆنترۆڵآ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌یان كرد

له‌ خولى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان، كچانى شه‌قلاوه‌ وكورِانى سلێمانى كۆنترۆڵآ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌یان كرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى شه‌قلاوه‌ له‌ كچان و سلێمانیش له‌ كورِان بوونه‌ پاڵه‌وان
له‌ شارى دهۆك به‌به‌شدارى 12یانه‌ى كورِان و 3یانه‌ى كچان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان و به‌ هاوكارى لقى دهۆك بۆماوه‌ى سىَ رۆژ یارییه‌كانى پاڵه‌وانه‌تى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجام درا دواى ئه‌نجام دانى چه‌ندین یاریی له‌ نێوان یاریزانانى یانه‌كانى به‌شداربوو ،یانه‌كانى شه‌قلاوه‌ و سلێمانى بوونه‌ پاڵه‌وان ،یانه‌ى شه‌قلاوه‌ له‌ یارى كۆتایى دا له‌ یانه‌ى كچانى دهۆكى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-0)گێم و له‌ ئاستى كورِانیش یانه‌ى سلێمانى له‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-1)گێم به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه‌ نازناوى یانه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا .ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یانه‌كانه‌
كورِان
1-سلێمانى
2-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
3-سیروانى نوىَ
4-برایه‌تى
كچان
1-شقلاوه‌
2-دهۆك
3ئه‌فرۆیدیت
شایه‌نى باسه‌ كچانى شه‌قلاوه‌ بۆ11ساڵ پاله‌وانى كوردستانن وسلێمانیش ماوه‌ى 4ساله‌ هه‌ر خۆى پاله‌وانه‌
Top