رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى پاراگوایی بۆنده‌كه‌ى درێژكرده‌وه
دواى نیشاندانى رِهزامهندى مانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌یدا یه‌كێتى تۆپی پێی پاراگوایی برِیارى دا بۆندى رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان (جێراردۆ مارتینۆ) تا ساڵى 2014 درێژ بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستى رِاهێنهرایهتى كردنى هه‌ڵبژارده‌ى پاراگوایی له یاریه‌كانى كوپا ئه‌مه‌ریكا كه برِیاره ساڵى داهاتو له ولاَتى ئه‌رژه‌نتین بهرِێوهبچێت.
مارتینۆ توانى هه‌ڵبژارده‌ى پاراگوایی بگه‌ێنێته قۆناغی هه‌شتى مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا كه باشترین ئه‌نجامه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه.