سه‌رۆكى به‌رشه‌لۆنه: هێنانى فابریگاس كارێكى ئه‌سته‌مه
سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى دانى به‌وه‌دا نا كه هێنانى یاریزانى یانه‌ى ئارسناڵى ئینگلیزى و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا (سیسك فابریگاس) كارێكى زۆر زه‌حمه‌ته به‌هۆى په‌یوه‌ستبونى یانه‌كه‌ى به‌و یاریزانه ئاماده‌نه‌بونیان به فرۆرشتنى فابریگاس.
(ساندرۆ رِۆسێل) سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه سه‌ركه‌وتو نه‌بون له هێنانى فابریگاس بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بۆیه رِه‌نگه گواستنه‌وه‌ى فابریگاس بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بكه‌وێته وه‌رزێكى تر.
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بۆندێكى 29 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی ئارسناڵ كرد بۆ هێنانى فابریگاسی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌لاَم یانه‌ى ئارسناڵ بۆنده‌كه‌یان رِه‌ت كرده‌وه و ئاماده نه‌بون ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و یاریزانه ببن و رِایانگه‌یاند كه فابریگاس له پلانى ساڵى داهاتوى یانه‌كه‌یه.