مانچسته‌ر یونایتد یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد
یانه‌ى مانچسته‌رى یونایتدى ئینگلیزى به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ وه‌رزى داهاتوى خوله‌كان برِیاره چه‌ند یاریه‌كى دۆستانه ئه‌نجام بدات بۆ به‌هێزكردنى رِیزى یانه‌كه‌یان و دارِشتنى پلانى نوێ بۆ وه‌رزى داهاتو.
له‌میانه‌ى یاریه دۆستانه‌كانیدا یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى رِوبه‌رِوى یانه‌ى سه‌لتكى ئسكوتله‌ندى بویه‌وه، له خوله‌كى 34 یاریزان (بێرباتۆڤ) گۆڵی پێشكه‌وتنى بۆ یانه‌ى مانچسته‌ر تۆماركرد، پاشان له خوله‌كى 61 یاریزانى یانه‌ى سه‌لتك (جۆرجیوس) گۆڵى یه‌كسان بونى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد، پاشان مانچسته‌ر دوگۆڵی تر‌ى تۆمار كرد له رِێى یاریزانانى لاوى یانه‌كه (دانى ویلبك) و (تۆم كلیڤیرلی).
یاریه‌كه به‌ئه‌نجامى سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات.