عه‌بدول ناسر عه‌بدول ره‌زاق بووه‌ پاڵه‌وانى تێنسى سه‌رزه‌وى یانه‌كانى كوردستان

عه‌بدول ناسر عه‌بدول ره‌زاق بووه‌ پاڵه‌وانى تێنسى سه‌رزه‌وى یانه‌كانى كوردستان
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ شارى هه‌ولێر به‌به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ كۆتایى هات به‌ یارییه‌كانى پاڵه‌وانه‌تى تێنسى سه‌رمێزى یانه‌كانى كوردستان .
له‌ شارى هه‌ولێر به‌شه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان به‌به‌شدارى 9یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان بۆئاستى كورِان پاڵه‌وانه‌تى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان بۆماوه‌ى سىَ رۆژ له‌ هه‌ردوو یاریگاى ئه‌كوا پارك ویانه‌ى پێشكه‌وتن یارییه‌كانى به‌رێوه‌ ده‌چوو كه‌ نزیكه‌ى 27یاریزان له‌ یانه‌كان به‌شداریان كردبوو دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى هه‌ردوو یاریزان عه‌بدول ناسر عه‌بدول ره‌زاق له‌ یانه‌ى ئارارات و یاریزان ئه‌یاد ئیبراهیم له‌ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایى له‌ یارى كۆتایشدا یاریزان عه‌بدول ناسر عه‌بدول ره‌زاق له‌ یاریزان ئه‌یاد ئیبراهیمى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0)گێم بووه‌پا ڵه‌وانى خوله‌كه‌ له‌ كۆتایش خه‌لات ودیارى دابه‌شكرا ،ئه‌وه‌ى شایه‌نى باس بێت له‌م پاله‌وانته‌یه‌ ته‌نیا دوو ده‌زكاى راگه‌یاندن ئاماده‌بوو سایتى گولاَنیش یه‌كێك بوو له‌و راگه‌یاندانانه‌ .ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى كۆتایى یانه‌كانه‌ و یاریزانانه‌
ئاستى یانه‌
1-ئارارات 340خاڵ
2-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 285
3-دهۆك0 27خاڵ
یاریزانان
1- عه‌بدول ناسر عه‌بدول ره‌زاق
2- ئه‌یاد ئیبراهیم
3- دلێر سامى
Top