هه‌ولێر تووشى دۆرِانێكى له نا كاو بوو،دهۆكیش یه‌كسان بوو
له‌كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی هه‌ینی 16 ی ته‌ممووز له یاریگه‌ی شه‌هید فرِه‌نسۆ له هه‌ولێری پایته‌خت، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی شورِته كرد‌و له یه‌كه‌م یاریشدا تووشى دۆرِان هات.
به ئاماده‌بوونى دكتۆر رۆژ نورى شاویس جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى له ده‌ست پێكى یارییه‌كان یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران میوندارى یانه‌ى شورته‌ى شارى به‌غداى كرد له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ندین هیرشیان برده سه‌رگۆڵى یانه‌ى شورته به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى گۆڵ به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو چه‌ندین هێریشیان له رێگاى یاریزانان لوئه‌ى سه‌لاح وهه‌لگوردمه‌لا مه‌حمه‌د برده‌سه‌ر گۆلى یانه‌ى شورته به‌لاَم گشت هه‌ولكانیان بىَ سوود هه‌رچه‌نده یانه‌ى هه‌ولێر له خوله‌كه‌ى 46گۆلێكى له‌رێگاى یاریزان هه‌لگور تۆماركرد به‌لاَم به بیانوى ئۆفساید ناوبژیوان ره‌تى كرده‌وه ئه‌م گێمه به‌بىَ گۆڵ كۆتایى هات .
له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه له خوله‌كى 52ى یارییه‌كه یاریزان یونس شوكرى یاریزانى به‌ره‌چه‌لك كوردى شارى كه‌ركوك به لێدانێكى جوان ه به‌هێز توانى تاكه گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى شورته تۆماربكات دواى ئه‌م گۆله‌ش یاریزانانى هه‌ولێ{ هه‌ولى زۆریان دا به‌لاَ/ گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى شورته به كۆتایى هات و یانه‌ى هه‌ولێ{ سىَ خاڵى گرنگى له ده‌ست دا .یانه‌ى دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى جه‌وویه بووه میوانى یانه‌ى جه‌وییه هه‌ردوو یانه به‌بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون.