له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، زاخۆ له‌ برایه‌تى برده‌وه‌

له‌ خولى پله‌ یه‌كى  كوردستان، زاخۆ له‌ برایه‌تى برده‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ خولى یانه‌كانى پله‌ یه‌كى كوردستان یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تووشى دۆرِان هات
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى پێنجه‌مى قۆناغى دووه‌م له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام درا ،له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدا له‌ شارى هه‌ولێر یانه‌ى برایه‌تى رووبه‌رووى یانه‌ى زاخۆ بووه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى زاخۆ توانى به‌ زه‌حمه‌ت له‌ یانه‌ى برایه‌تى بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ یانه‌ى زاخۆش هاته‌ پێشه‌نگى یانه‌كانى گروپه‌كه‌ى به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 24خاڵ ،یانه‌ى ئالاَش توانى له‌ یانه‌ى ئاسۆ بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ .شایه‌نى باسه‌ ئه‌م یارییانه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كیـى ناوه‌ندى تۆپى پىَ كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت .
Top