تێری هێنرى وازى له‌ یارى نێوده‌وڵه‌تى هێنا

تێری هێنرى وازى له‌ یارى نێوده‌وڵه‌تى هێنا
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌ستێره‌ى تۆپی پێى فه‌ره‌نسى (تێری هێنری)ـى ته‌مه‌ن 32 ساڵ برِیارى دا به‌یه‌كجارى واز له‌ یارى نێوده‌وڵه‌تى بهێنێت به‌هۆى ده‌ركردنى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا له‌ قۆناغی یه‌كه‌مى مۆندیال و به‌ژدارى نه‌كردنى هێنرى له‌ یاریه‌كانى فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى.

هێنرى رِایگه‌یاند: سه‌رده‌مى من له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كۆتایی هات و ئه‌مه‌ كۆتایمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌م.

هێنرى 123 یارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌ و توانیویه‌تى 51 گۆڵی بۆ فه‌رنسا تۆمار بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ببێته‌ پاڵه‌وانى جیهان له‌ ساڵى 1998 و له‌ ساڵى 2006 بون به‌ دوه‌مى مۆندیال.
Top