رِیال مه‌درید سێهه‌م بۆندى ئه‌م وه‌رزه‌ى ئیمزاكرد

رِیال مه‌درید سێهه‌م بۆندى ئه‌م وه‌رزه‌ى ئیمزاكرد
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى خیتافی ئیسپانى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌كه‌یان (پیدرۆ لیۆن)ـیان به‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید فرۆشتوه‌ بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ(12.72 ملیۆن دۆلار).

لیۆنى ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌هێڵی ناوه‌رِاست یارى ده‌كات توانى ساڵى رِابردو ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات و یانه‌ى خیتافی بگه‌ێنێته‌ شه‌شه‌مى خولى ئیسپانى كه‌ باشترین ئه‌نجامه‌ له‌ مێژوى ئه‌و یانه‌دا.

برِیاره‌ ئه‌مرِۆ 16-7-2010 پشكنینى پزیشكى بۆ یاریزان لیۆن ئه‌نجام بدرێت و به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ نوێیه‌كه‌ى.
Top