یانه‌ى بێشكتاش بۆندى له‌گه‌ڵ گۆتى ئیمزاكرد

یانه‌ى بێشكتاش بۆندى له‌گه‌ڵ گۆتى  ئیمزاكرد
گولاَن/ساڵح محمد
رِۆژنامه‌كانى توركیا بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى بێشكتاشی توركى به‌فه‌رمى بۆندى له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى رِیاڵ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا (گۆتی) ئیمزا كرد بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ و به‌رِی 2.7 ملیۆن یۆرۆ و به‌موچه‌ى سالاَنه‌ى 3 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌.

رِاهێنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید (خۆزیى مۆرینهۆ) ماوه‌ى 10 رِۆژى وه‌ك مۆڵه‌ت دابوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (گۆتى) و (رِائول گۆنزالز) به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى دوارِۆژى خۆیان به‌مانه‌وه‌ یان رِۆشتنیان له‌ رِیال مه‌درید.

به‌هۆى هێشتنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ گۆتى یانه‌كه‌ى جێهێشت و رِوى كرده‌ یانه‌ى بێشكتاشی توركى.
Top